٢٧ ئەیلوول ٢٠١٦ - ٠٥:٠٤
رەخنەی ئێراقیچی لە وڵاتانی خاوەن چەکە ناڤۆکییەکان

عەبباس عێراقچی یاریدەری مافەوانی و نێودەوڵەتی وەزیری دەرەوەی ئێران لە ساڵڕۆژی گرێدرانی گرێبەستی لەناوبردنی چەکە ناڤۆکییەکان، وتی: هیچ پێشکەوتنێک لەپرۆسەی لەناوبردنی چەکە ناڤۆکییەکانی وڵاتانی خاوەن ئەو چەشنە چەکانە بەرچاو ناکەوێ.

 به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :لە نیۆیۆرک، عێراقچی کە لە ڕێوڕەسمی ساڵڕۆژی گرێبەستی لەناوبردنی چەکە ناڤۆکییەکان لە نیۆیۆرک قسەی دەکرد، وتی: بەداخەوە داوا بۆ دەسڕاگەیشتن بە چەکی ناڤۆکی لە٧١ساڵی ڕابردوودا نەک هەر کەم نەبووەتەوە، بەڵکوو بەپێچەوانەوە لەچەند ساڵی ڕابردوودا بەشێوەیەکی بەرچاویش زیادی کردووە.

 وەزیریاری دەرەوەی ئێران بە بیرخستنەوەی بڕیاری کۆگەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە ساڵی٢٠١٣لە بەڕێوەبرانی ساڵانەی ئەو دانیشتنە لە٢٦ی سیپتەمبەر، ئامانج لەو دانیشتنەی لەناوبردنی بەتەواوەتی چەکە ناڤۆکییەکان و قەدەغەی یاسایی کەڵک وەرگرتن لە چەکە ئەتۆمییەکان زانی.

عێراقچی وتیشی؛ هەموومان دەبێ هەوڵەکانمان چڕبکەینەوە بۆ گەیشتن بە ئامانجی چەکداماڵینی ناڤۆکی ئەو وڵاتانەی خاوەن ئەو چەشنە چەکەمەنیانەن و وتی: چارەسەری هەڕەشەو گوڕەشە ناڤۆکییەکان بۆجێگیرکرانی ئاشتی و ئاسایشی جیهانی، پێویستی بە هەوڵ و تەقەلای کارا و هەمووانی هەیە....

کۆتایی کورتە نامە/310